كه‌عبی داواده‌كات لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پارێزگاری له ژینگه‌ی عیراق یكه‌ن و پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی گه‌شتوگوزاری زیاد بكرێت
له ژێرچاودێری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 20/12/2018 جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی بۆ هونه‌رمه‌ند هادی حسێن كرده‌وه.
كه‌عبی به یاوه‌ری جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن د. به‌شیر حه‌داد و سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان د. ڤیان سه‌بری و ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان، وێنه‌كانی پێشانگاكه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه كه چه‌ندین كاری هونه‌ری سه‌باره‌ت به جوانی سروشتی كوردستانی عیراق پێشاندا.
كه‌عبی داوایكرد هه‌مولایه‌ك پاڵپشتی بزوتنه‌وه‌ی هونه‌ری و تواناكانی گه‌نجان بكه‌ن و گوتی كه پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پارێزگاری له ژینگه‌ی عیراق بكه‌ن و داوایكرد گرنگی به وه‌به‌رهێنانی گه‌شتوگوزاری بدرێت و سود له ناوچه گه‌شتوگوزارییه‌كان وه‌ربگیرێت.
شایه‌نی باسه ئه‌وه یه‌كه‌م پێشانگایه بۆ هونه‌رمه‌ند هادی حسێن له به‌غدا، كه ڕایگه‌یاند به‌شداری له چه‌ندین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كردوه‌و چه‌ند خه‌ڵاتێكی به‌ده‌ستهێناوه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
19/12/2018