جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی: پێویسته كاری لیژنه‌كانی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ته‌كان ته‌واوكه‌ری یه‌كتری بن بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان
جێگری یه‌كه‌مى سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 20/12/2018 پێشوازیكرد له وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ڕێز عه‌لا‌و عه‌بدولساحب ئه‌لعه‌لوان.
كه‌عبی پیرۆزبایی له جه‌نابی وه‌زیر كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له په‌ره‌پێدانی كه‌رتی ته‌ندروستی و پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی كێشه‌كانی به‌رده‌م كاری وه‌زاره‌ت و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بواری ته‌ندروستی بۆ هاوڵأتیان و ڕه‌چاوكردنی باوردۆخی ئاواره‌كان و دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستیه‌كانی پزیشكی كرا.
هه‌روه‌ها كه‌عبی دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته كاری لیژنه‌كانی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ته‌كان ته‌واوكه‌ری یه‌كتری بن بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌مى سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
20/12/2018