ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ ده‌دات له سه‌ر دادوه‌ره‌كانی دادگای ته‌میزی فیدرالی و تاوتوێی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی په‌روه‌رده ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22/12/2018 له بیست و یه‌كه‌مین دانیشتنی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 248 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له سه‌ر پێنج دادوه‌ری دادگای ته‌میزی فیدرالی و تاوتوێی دۆسیه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف و پله‌كانی دامه‌زراندنی په‌روه‌رده كرد.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر دادوه‌رانی دادگای ته‌میزی ئه‌وانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه پاڵێوڕاون كه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان نو‌عمان كه‌ریم ئه‌حمه‌د به‌یاتی و كازم عه‌باس حه‌بیب خه‌فاجی و محه‌مه‌د قاسم محه‌مه‌د جه‌نابی و محه‌مه‌د عه‌بد عه‌لی شه‌دهان غانمی و حه‌سه‌ن فوئاد مونعم خه‌فاجی بوون.
له لایه‌كی تر، ئه‌نجومه‌ن بابه‌تی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف تاوتوێ كرد پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن كرابو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتی لیژنه‌ی په‌روه‌رده سه‌باره‌ت به سه‌رپێچیه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی دیوانیه و پارێزگاكانی تر له پله‌كانی دامه‌زراندنی ساڵی 2018 دا تاوتوێ كرد وئاماژه به‌وه‌كرا كه دامه‌زراندن له سه‌ر بنه‌مای خزمایه‌تی و به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كراوه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌ی په‌روه‌رده پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نوسراوێك ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكات بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاره‌كان پابه‌ندی بڕیاری ژماره 79/2018 ی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت بن بۆ لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه له‌ماوه‌ی پێنج ڕۆژدا و كاركردن بۆ دوباره‌نه‌بونه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی حكومه‌ت بۆ دۆسیه‌ی وانه‌بێژانی بێ كرێ له ڕێگه‌ی دابینكردنی پله‌ی دامه‌زراندن و زیادكردنی مادده‌یه‌ك له یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2019 دا بۆ ئه‌وه‌ی وانه‌بێژان وه‌كو فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست دابنرێن له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌داو تایبه‌تمه‌ندی بدرێته پارێزگای كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی پاراستنی هاوسه‌نگی له دامه‌زراندندا له به‌شه‌كانی خوێندنی كوردی و عه‌ره‌بی و توركمانی و سریانیدا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه بابه‌تی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌خرێته ناو خشته‌ی كاره‌كانی دانیشتنی داهاتودا.
دواتر دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی به‌یانی یه‌كشه‌ممه 23/12/2018 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
22/12/2018