د. به‌شیر حه‌داد به‌شداری‌ له‌ ڕێوڕه‌سمی‌ ئاهه‌نگی بانقی‌ كوردستانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ده‌كات به‌ بۆنه‌ی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ بانقی‌ ناوبراو بۆ بڕوانامه‌ی‌ جه‌وده‌ی‌ جیهانی‌

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23/12/2018 به‌شداریكرد له‌ ڕێوڕه‌سمی‌ بانقی‌ كورستانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی بۆ وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدان، به‌بۆنه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ بڕوانامه‌ی‌ جه‌وده‌ی‌ جیهانی‌ ISO بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ پێشكه‌شكراو بۆ تاك و كۆمپانیاو وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان و دووپاتكردنه‌وه‌ی‌ گرێنتیه‌كانی‌ هاورده‌و ده‌ركرده‌و دابینكردنی‌ سیستمێكی‌ بانقی‌ پێشكه‌وتو بۆ هاوڵاتیان.
ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بونی‌ نوێنه‌ری‌ بانقی‌ ناوه‌ندی‌ عیراقی و ژماره‌یه‌ك له‌ بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری‌ بانقه‌كانی‌ عیراق له‌ شاری‌ هه‌ولێر سازكرا.
له‌ وته‌یه‌كیدا به‌و بۆنه‌یه‌، حه‌داد ستایشی‌ ڕۆڵی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ بانقی‌ كوردستانی‌ كرد له‌ پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و پێشڕه‌ویكردنی‌ كاری‌ بانقی‌ به‌گشتی‌ و ئاماژه‌ی‌ به‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی‌ بانقی‌ كوردستان بۆ كه‌رته‌كانی‌ ئابوری‌ و كۆمپانیاكان و پرۆسه‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان له‌ كوردستان و عیراق كرد.