سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەفدێكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە وەفدێكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا.
لەدیدارەكەدا تاوتوێی دواپێشهاتە سیاسیەكان كرا لەگەڵ میكانیزمی كاری لیژنەكانی پەرلەمان و پتەوكردنی رۆڵی چاودێرییان.
هەر لە دیدارەكەدا تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی كۆتاییهێنان بە دۆسیەی رەچاوكردنی دەرماڵە بۆ هەر ئەندامێكی لیژنەكان، لەگەڵ میكانیزمی گونجاو بۆ دەركردنی یاسا بەمەبەستی پشتیوانی لە كارەكانی حكومەت و كاراكردنی دۆسیەی چاودێری لەسەر لایەنی جێبەجێكار.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی كردەوە لەسەر گرنگی یەكهەڵوێستی سەرجەم هێزە سیاسیەكان لەپێناو تێپەڕاندنی هەڕەشە ئەمنی و ئابوری و سیاسیەكانی وڵات.
===========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 كانونی یەكەمی 2018