كه‌عبی پیرۆزبایی له د. موسته‌فا ئه‌لناجی ده‌كات به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی باشترین لێكۆڵه‌ری په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23/12/2018 پێشوازی له لێكۆڵه‌ر له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر موسته‌فا ئه‌لناجی كرد.
له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز كه‌عبی پیرۆزبایی له د. موسته‌فا ئه‌لناجی كرد به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی بۆ خه‌ڵاتی باشترین لێكۆڵه‌ری په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی و ستایشی كاره‌كانی كرد له‌بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی له هه‌مو ئه‌نجومه‌نه‌كانی نوێنه‌رانی عه‌ره‌بیدا.
شایه‌نی باسه له هه‌فته‌ی ڕابردو، لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی په‌رله‌مانی له یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بیدا ڕایگه‌یاند كه دكتۆر موسته‌فا ئه‌لناجی خه‌ڵاتی باشترین لێكۆڵه‌ری په‌رله‌مانی له هه‌مو ئه‌نجومه‌نه‌كانی نوێنه‌رانی عه‌ره‌بیدا به ده‌ستهێناوه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
23/12/2018