ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران متمانه ده‌به‌خشێت به هه‌ریه‌ك له وه‌زیری په‌روه‌رده‌و كۆچ و كۆچبه‌ران و تاوتوێی بودجه‌ی گشتی 2019 ده‌كات و وه‌رزی یاسادانانی خۆی درێژ ده‌كاته‌وه
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 24/12/2018 له بیست و سێیه‌مین دانیشتنی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 278 په‌رله‌مانتار متمانه‌ی به هه‌ریه‌ك له وه‌زیری په‌روه‌رده‌و كۆچ و كۆچبه‌ران به‌خشی و ده‌ستیكرد به تاوتوێكردنی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2019.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه ئه‌نجومه‌ن به‌پێی داواكاری به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌نگیدا له سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی وه‌رزی یاسادانانی خۆی تا كۆتایی هێنان به په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2019 .
سه‌باره‌ت به ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی حكومی، به‌ڕێز حه‌لبوسی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نوسراوێكی له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتوه تێیدا چه‌ند پاڵێوڕاوێكی پێشكه‌شكردوه له گه‌ڵ ڕای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و لێپێچینه‌وه‌و دادوه‌ری بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌ن له‌وانه خاتو شه‌یما خه‌لیل حه‌یالی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و به‌ڕێز نه‌وفه‌ل به‌ها مو‌سا بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران، له گه‌ڵ دواخستنی پێشكه‌شكردنی ناوی پاڵێوڕاو بۆ وه‌زاره‌تی داد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر هێنانه پێشه‌وه‌ی بڕگه‌ی پێنجه‌می خشته‌ی كاره‌كانی كه تایبه‌ته به بودجه‌ی 2019 تا كاتی ڕێكه‌وتن له سه‌ر پاڵێوڕاوی وه‌زاره‌ته‌كان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیكرد به تاوتوێكردنی ڕاپۆرت و پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی كۆماری عیراق بۆ ساڵی 2019.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی به‌یانی سێ شه‌ممه8/1/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
24/12/2018