جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی هاتنی جه‌ژنی له دایكبون و سه‌ری ساڵی نوێ له برا مه‌سیحیه‌كان ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24/12/2018 پیرۆزبایی له مه‌سیحیه‌كانی عیراق و جیهان كرد به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی نوێ و له دایكبونی حه‌زره‌تی عیسای پێغه‌مبه‌ر سڵاوی خوای له سه‌ر بێت.
كه‌عبی هیوای خواست مه‌سیحیه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتی خۆیان كه عیراقه و گوتی كه ئێمه هاوبه‌شین له خاكی ئه‌و وڵاته و یه‌كده‌ست ده‌بین بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات و به‌هێزكردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له نێوان هه‌مو پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌كانی وڵات.
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
24/12/2018