د. به‌شیر حه‌داد به‌شداری ده‌كات له كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی و كاره هونه‌رییه‌كانی تایبه‌ت به ده‌زگای شه‌هیدان و لیژنه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی په‌رله‌مان
له ژێرچاودێری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24/12/2018 به‌شداریكرد له كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی و كاره هونه‌رییه‌كانی تایبه‌ت به ده‌زگای شه‌هیدان و لیژنه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی په‌رله‌مان له لۆبی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
حه‌داد دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت له هاریكاری و په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ده‌زگای شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و كار ده‌كات بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانپێگه‌یشتوان له زیندانیانی سیاسی و قوربانیانی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
24/12/2018