سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشانگایەكی وێنە و پەیكەری لە تەلاری پەرلەمان كردەوە كە لەلایەن دامەزراوەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی ئامادەكرابوو

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشانگایەكی وێنە و پەیكەری كردەوە كە لەلایەن دامەزراوەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە تەلاری پەرلەمان ئامادەكرابوو تیایدا ئێش و ئازاری گەلی عێراق لەسەردەمی رژێمی لەناوچوو بەرجەستەكردبوو.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە وتەیەكیدا بەوبۆنەیەوە ڕایگەیاند ئەو روداوانەی لە قۆناغی رابردودا و لەگەڵ كردەوەكانی داعش كە بەسەر گەلی عێراقدا هات، بوە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەك لە رۆڵەكانی گەلی عێراق لە لاوان و منداڵ و ژن و پیر، تەئكیدیشی كردەوە ئازادی گەلان و زوڵملێكراوان زەوتناكرێت و گەلان لەهەموو رژێمێك بەهێزترن، وتیشی بەبێ تەزحیەدانی شەهیدان و زیندانیان نەئەگەیشتین بەم رۆژە.
بەرێزیان تەئكیدیشی كردەوە ئەنجومەنی نوێنەران كاردەكات بۆ كاراكردنەوەی یاساكانی سزادانی تاوانباران و بەردەوامیدان بە تەرخانكردنی پارەی پێویست بەو جۆرەی ژیانێكی شایستە بۆ رۆڵەكانی گەلی عێراق دابین بكات و قەرەبوی كەسوكاری قوربانیان و زیندانیان بكاتەوە كە لەماوەی ڕابردودا دوچاری ئێش و ئازاربوون.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەش كرد كە پەیوەندییان لەگەڵ دامەزراوەی شەهیدان بەردەوام دەبێت بۆ دابینكردنی داواكاریەكان و پابەندبوون بە بەڵێنەكان لەبەردەم زەرەرمەندانی رژێمی لەناوچوو یان تیرۆر، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر پابەندبوونی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ كاركردن لە پێناو دەستەبەركردنی كەشێكی گونجاو بۆ ئاشتەوایی كۆمەڵگە و كۆكردنەوەی رۆڵەكانی عێراق دوای بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان لەبەردەمیاندا بۆ ئەوەی بەشداربن بەشێوەیەكی كارا بۆ بنیاتنانەوەی عێراق و بە بەرزی هێشتنەوەی دەوڵەت.
بەرێزیان چاویشی گێرا بە تابلۆ و پەیكەرە هونەرییەكان كە ئێش و ئازاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەسەردەمی رژێمی پێشوو بەرجەستە دەكرد، هاوكات گوێبیستی رونكردنەوەی دورودرێژ بوو لەبارەیانەوە لەلایەن ناجحە عەبدولئەمیر شەمری سەرۆكی دامەزراوەكە.
==========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
24 كانونی یەكەمی 2018
هاروكی هاروكی