لەمیانی دیدارێكی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكان سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكید دەكاتەوە لەسەر گرنگی پتەوكردنی رۆڵی پارێزگاكان بۆ بەرزركردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاریەكان

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، چاوی كەوت بە وەفدێكی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكان.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە چەندین دۆسیە كرا گرنگترینیان پارەتی تەرخانكراو بۆ پارێزگاكان لە بودجەی فیدڕاڵی ساڵی 2019، و دۆسیەی گواستنەوەی دەسەڵاتی وەزارەتەكان بۆ پارێزگاكان.
هەر لە دیدارەكەدا باس لە گرنگترین ئەو كێشە و بەربەستانە كرا كە ئەنجومەنی پارێزگان بە دەستاینەوە دەناڵێنن، گفتوگۆش كرا سەبارەت بەو یاسایانەی كە پێویستیان پێیانە؛ بۆ بوژانەوەی كەرتەكانی ئاوەدانكردنەوە و گەشانەوە.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە ئەنجومەنی نوێنەران لە قۆناغی داهاتوودا كار دەكات بۆ پتەوكردنی رۆڵی پارێزگاكان بەو شێوەیەی بتوانێت ئاستی خزمەتگوزاریەكان بەرزبكاتەوە.
حەلبوسی جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی پێدانی دەسەڵاتی فروان بە هەرێم و پارێزگاكان؛ لەپێناو ئاسانكاری بۆ دەرفەتی وەبەرهێنان و چالاككردنی كەرتی تایبەت و دەستەبەركردنی دەرفەتی كار.
=========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
24 كانونی یەكەمی 2018