ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی دێنێت به تاوتوێكردنی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2019 و خوێندنه‌وه بۆ دوو یاسا ته‌واو ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 10/1/2019 له بیست و چواره‌مین دانیشتنی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 198 په‌رله‌مانتار كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی دارایی ساڵی 2019 و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ دوو یاسا ته‌واو كرد، سه‌ره‌ڕای تاوتوێكردنی دابینكردنی پارچه‌ی زه‌وی بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆك حه‌لبوسی داوای له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه كرد لێكۆڵینه‌وه بكات له سه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه باسی سه‌ردانی چه‌ند شاندێكی عیراقی بۆ ئیسرائیل ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها داوایكرد لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له هه‌ردو لیژنه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكان و ئاسایش و به‌رگری پێك بهێندرێت سه‌باره‌ت بارودۆخی شنگار.
دواتر به‌ڕێز نه‌وفه‌ل به‌ها مو‌سا سوێندی یاسایی خوارد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی بۆ پۆستی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به تاوتوێكردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی كۆماری عیراق بۆ ساڵی 2019.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی خزمه‌ت و خانه‌نشینی سه‌ربازی ژماره (3)ی ساڵی 2010.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی خزمه‌ت و خانه‌نشینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ژماره (18)ی ساڵی 2011.
له لایه‌كی تر، ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای چاره‌سه‌ركردنی سه‌رپێچیه‌كانی دانیشتن دواخست.
دواتر ئه‌نجومه‌ن دۆسیه‌ی دابینكردنی پارچه‌ی زه‌وی بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری تاوتوێ كرد.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی شه‌ممه 12/1/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
10/1/2019