ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی دێنێت به خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای سندوقی گێڕانه‌وه‌ی پاره‌ی عیراق و پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یاسای كۆمپانیاكان
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16/1/2019 له بیست و شه‌شه‌مین دانیشتنی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 196 په‌رله‌مانتار كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ دوو پڕۆژه یاسا.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆك حه‌لبوسی بڕیاریدا دۆسیه‌ی تانه‌دان له سه‌ر ئه‌ندامێتی هه‌ندێك په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كانی دواخست به هۆی نه‌بونی ڕێژه‌ی ئاماده‌بونی یاسایی كه ده‌كاته دوو له سه‌ر سێی ئه‌ندامان.
دواتر به‌ڕێز عه‌توان عه‌توانی سوێندی خوارد وه‌كو ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای سندوقی گێڕانه‌وه‌ی پاره‌كانی عیراق ژماره (9)ی ساڵی 2012.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن بڕیاریدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ژماره (30) دوا بخات.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یاسای كۆمپانیاكان ژماره (12)ی ساڵی 1997.
دواتر دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو 19/1/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
19/1/2019