ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی دێنێت به خوێندنه‌وه‌ی دوو یاسا‌و میوانداری هاوڵاتیه‌كی دانیشتوی شاری موسلی كۆن ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19/1/2019 له بیست و شه‌شه‌مین دانیشتنی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ دوو پڕۆژه یاسا‌و میوانداری هاوڵاتیه‌كی دانیشتوی شاری موسلی كۆن كرد.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه، ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای هاتوچۆ و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای چاره‌سه‌ركردنی سه‌رپێچیه‌كانی دانیشتوانی دواخست.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن به پێی داواكاری په‌رله‌مانتارانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، هاوڵاتی ئه‌حمه‌د ئیبراهیم محه‌مه‌د كه دانیشتوی ناوچه‌ی موسلی كۆنه میوان كرد.
له لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن دوپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌ن پابه‌نده به نوێنه‌رایه‌تیكردنی هه‌مو پارێزگاكانی عیراق و گرنگیدان به هه‌مو هاوڵاتیان به‌بێ جیاوازی و داوایكرد كه كێشه‌كانی نه‌ینه‌واو به‌سرا چاره‌سه‌ر بكرێن و گوتی كه ئه‌نجومه‌نی چه‌ندین ڕێوشوێنی بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان گرتوته‌به‌ر.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای تانه‌دان له بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به مولكداریه‌تی خانوبه‌ره ته‌واو كرد.
دواتر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن بڕیاریدا به دواخستنی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌ریه‌ك له پڕۆژه‌كانی یاسای هه‌مواركردنی یاسای غه‌رامه‌كانی ژماره 111ی ساڵی 1969 هه‌مواركراو و یاسا تایبه‌ته‌كانی تری ژماره 6ی ساڵی 2008 و پڕۆژه یاسای دادگای باڵای فیدرالی و پڕۆژه یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی فیدرالی به مه‌رجێك كه له دانیشتنه‌كانی داهاتودا بخرێنه ناو خشته‌ی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ده‌كرێت پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2019 له دانیشتنی داهاتودا بخرێته به‌رده‌م ده‌نگدانه‌وه ئه‌گه‌ر هاتو لیژنه‌ی دارایی هه‌مواركردنه‌كانی له سه‌ر پڕۆژه‌كه ته‌واو كرد.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتو 22/1/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
19/1/2019