ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی دێنێت به خوێندنه‌وه‌ی یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی و تاوتوێی ڕپۆرتێك سه‌باره‌ت به ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22/1/2019 له بیست و حه‌وته‌مین دانیشتنی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 191 په‌رله‌مانتار، كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی و تاوتوێی ڕپۆرتێك سه‌باره‌ت به ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا كرد.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه كه جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی دانیشتنه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌برد دۆسیه‌ی تانه‌دان له دروستی ئه‌ندامبونی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی به‌ڕێز دواخرا به‌هۆی ئاماده‌نه‌بونی دوو له سه‌ر سێی ئه‌ندامان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی ڕاپۆرتێكی لیژنه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكان كرد سه‌باره‌ت ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا تێیدا دوپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكه‌كه‌ی چه‌ندین سه‌رپێچی ده‌ستوری و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌نجامداوه.
دواتر سه‌رۆك حه‌لبوسی داوایكرد واده‌یه‌ك ده‌ستنیشان بكرێت بۆ میوانداریكردنی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا و هه‌ر به‌رپرسێكی تر كه لیژنه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكان داوای ئاماده‌بونیان بكات له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی ئیتیحادی.
له لایه‌كی تر، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند كه په‌رله‌مان به‌یانی چوارشه‌ممه دانیشتنێك ده‌به‌ستێت بۆ ده‌نگدان له سه‌ر بودجه‌ی فیدراڵی و ته‌واوكردنی ده‌نگدان له سه‌ر كابینه‌ی حكومه‌ت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوایكرد له دانیشتنی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتو میوانداری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی بكرێت بۆ تاوتوێكردنی گونجان له نێوان ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردنداو جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت له قۆناغی داهاتودا.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی به‌یانی چوارشه‌ممه 23/1/2019
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
22/1/2019