كه‌عبی هۆشداری‌ ده‌دات له‌ دوباره‌بونه‌وه‌ی‌ ڕوداوی‌ ده‌ستدرێژی‌ كردنه‌ سه‌ر پیاوانی‌ هاتوچۆ و جه‌خت له‌ سه‌ر سنورداركردنی‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ ده‌كاته‌وه‌

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23/1/2019 پێشوازی‌ كرد له‌ پۆلیسی هاتوچۆ ” حه‌یده‌ر جاسم غالب” ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ كاتی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌ركی‌ خۆیدا ده‌ستدرێژی‌ كرایه‌ سه‌ر.
كه‌عبی ڕۆڵی‌ پیاوانی‌ پۆلیسی هاتوچۆ له‌ خزمه‌تكردنی‌ هاوڵاتیان و ئاسانكردنی‌ هاتوچۆ له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌رزنرخاندو داوای‌ له‌ هه‌مو پێكهاته‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایش كرد پابه‌ندبن به‌ بنه‌مای‌ یاسا سه‌روه‌ره‌ و هه‌ماهه‌نگی‌ هاوبه‌ش بكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی‌ گه‌لی‌ عیراق.
هه‌روه‌ها كه‌عبی ڕونیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ دوای‌ ڕوداوه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ كرد و لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ و ڕێوشوێنی‌ یاسایی به‌رامبه‌ر تاوانباران گیراوه‌ته‌ به‌ر.

 

نوسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
23/1/2019