ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌نگ ده‌دات له‌ سه‌ر یاسای بودجه‌ی‌ فیدراڵی‌ بۆ ساڵی‌ 2019

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23/1/2019 له‌ بیست و هه‌شته‌مین دانیشتنی‌ خۆیدا به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی‌ 287 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌ سه‌ر یاسای بودجه‌ی‌ گشتی‌ كۆماری‌ عیراق بۆ ساڵی‌ دارایی 2019.

له‌ سه‌ره‌تای‌ دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا به‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ تانه‌كان له‌ سه‌ر دروستی‌ ئه‌ندامبونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران وسه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن داوای‌ له‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ تانه‌كانیان پێشكه‌شكردوه‌ په‌نا به‌رن بۆ دادگای‌ فیدراڵی‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌یسه‌.

دواتر به‌ڕێز عه‌لی‌ جاسم محه‌مه‌د خه‌لیفه‌ سوێندی‌ یاسایی خوارد وه‌كو ئه‌ندام له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ شوێنی‌ به‌ڕێز عه‌بدولحسێن عه‌بتان ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌ستی‌ له‌ كاركێشایه‌وه‌.

له‌ لایه‌كی‌ تر، ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌ سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی‌ گشتی‌ فیدرالی‌ كۆماری‌ عیراق بۆ ساڵی‌ دارایی 2019.

دواتر سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌ن به‌ هۆی‌ تێكچونی‌ نیسابی یاسایی، ده‌نگدانی‌ له‌ سه‌ر ته‌واوبونی‌ كابینه‌ی‌ حكومی‌ دواخست و سه‌رۆك حه‌لبوسی بڕیاریدا ته‌واوكردنی‌ پێكهاته‌ی‌ كابینه‌ی‌ حكومی‌ ڕابگرێت تا ئه‌و كاته‌ی‌ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ خۆی‌ ئاماده‌ی‌ ئه‌نجومه‌ن بێت و ناوی‌ وه‌زیره‌كان بخاته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن.

له‌ كۆتاییدا بڕیاردرا ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 24/1/2019 دانیشتنێكی‌ تر ببه‌سترێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق

24/1/2019