سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری ئوردن دەكات
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە محەمەد غەرو سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری ئوردن و وەفدی هاورێی.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە میانی دیدارەكەدا تەئكیدی لەسەر پەرۆشی عێراق كردەوە بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئوردن لەسەرجەم بوارەكان، لە نێوانیانیاندا یاسایی و دادوەری، هیوای كرانەوەی زیاتریشی خواست بەو جۆرەی خزمەت بە هەردوو گەلی برا دەكات.
بەرێزیان وتیشی بەرپرسیارێتیەكانی ئەنجومەنی یاسادانان و دادوەری هاوبەشن، ئێمەش كە دەسەڵاتی یاسادانانیین پشت بە دەسەڵاتی دادوەری دەبەستین لەو پرسانەی تایبەتن بە بنیاتنانی دەوڵەت.
لای خۆیەوە دادوەر محەمەد غەرو تەئكیدیكردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق، پەرۆشی حكومەتی ئوردنیشی نیشاندا بۆ پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانە لە نێوان هەردوو وڵات لە بوارەكانی ئەمنی و دادوەری.
لە دیدارەكەدا هەریەك لە فائیق زیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و مونتەسڕ زەعبی باڵیۆزی ئوردن لە بەغداد ئامادەیبوون.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
24 كانونی دووەمی 2019