سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریكا دەكات
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی لە عێراق.
لە سەرەتای دیدارەكە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سوپاسی هەوڵەكانی سیلیمانی كرد؛ بۆ گەشەپێدان و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان بەغداد و واشنتۆن، هیوای سەركەوتنیشی بۆ خواست لە ئەركە نوێكەی.
بەرێزیان تەئكیدیشی كردەوە لەسەر گرنگی گەشەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ واشنتۆندا، ئاماژەی بە پشتیوانی ئەمریكاش كرد لە بوارەكانی ئەمنی و ئابوریدا، داوای هاریكاری هاوبەشی زیاتریشی كرد لەسەرجەم بوارەكان بەو جۆرەی خواستنی بوژانەوە و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەكە بەگشتی بەدیدەهێنێت.
لای خۆیەوە سیلیمان تەئكیدی كردەوە لەسەر قوڵایی پەیوەندی هاورێیەتی نێوان هەردوو وڵات، پەرۆشی وڵاتەكەشی رونكردەوە بۆ بەردەوامیدان بە پشتیوانی ئەزمونی دیموكراتی لە عێراق، و پابەندبوون بە هاوكاریكردنی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی بەربەستە ئابوری و ئەمنیەكان.
=========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
24 كانونی دووەمی 2019