كه‌عبی تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ خوێندن و دوباره‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی‌ سه‌رۆك و ڕاگرانی‌ كۆلیژو زانكۆكان له‌ گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ زیقار ده‌كات

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 24/1/2019 به‌ ئاماده‌بونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی‌ پارێزگاكه‌، پێشوازی‌ كرد له‌ سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ زیقار د. ریاز شنته‌.
له‌ دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ چه‌ند بابه‌تێكی‌ تایبه‌ت به‌ زانكۆ و خوێندكاران و په‌ره‌پێدانی‌ ئاستی‌ خوێندن كراو تیشك خرایه‌ سه‌ر گرنگترین به‌ربه‌سته‌كانی‌ به‌رده‌م پڕۆسه‌ی‌ خوێندن له‌ زانكۆكاندا.
كه‌عبی باسی‌ بابه‌تی‌ دابینكردنی‌ كۆمه‌ڵگای‌ نیشته‌جێبون بۆ قوتابیان به‌ گشتی‌ و مامۆستایانی‌ زانكۆ به‌ تایبه‌تی‌ و باڵه‌خانه‌ بۆ زانكۆی‌ پارێزگاكه‌ كرد، هه‌روه‌ها دروستكردنی‌ پرد و ڕێگای‌ پێویست بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ قوتابیان و هاوڵأتیان به‌ گشتی‌ بۆ كۆلیژه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ قه‌ڵه‌بالغی‌ هاتوچۆ.

نوسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
24/1/2019