سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆتاییهاتنی وەرزی یاسادانانی یەكەمی ڕاگەیاند
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، كۆتاییهاتنی وەرزی یاسادانانی یەكەمی خولی چوارەمی پەرلەمانی ڕاگەیاند.
بەرێزیان ڕایگەیاند ئەمرۆ شەممە رێكەوتی 26 كانونی دووەم كۆتایی وەرزی یاسادانانی یەكەمە لە ساڵی یاسادانانی یەكەمی خولی چوارەمی پەرلەمانی.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داواشی لەپەرلەمانتاران كرد بەردەوامبن لەسەر پیادەكردنی رۆڵی چاودێریكردنیان لەناو نوسینگەكانی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارێزگاكان و بەردەوامبن لە پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیان بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ بۆ زانینی پێداویستیەكانیان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
26 كانونی دووەمی 2019