سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە جۆن بیركۆ سەرۆكی ئەنجومەنی گشتی بەریتانیا دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، لە لەندەن چاوی كەوت بە جۆن بیركۆ سەرۆكی ئەنجومەنی گشتی بەریتانیا.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و كاراكردنی لیژنەكانی هاورێیەتی پەرلەمانی كرا لەگەڵ هاندانی دامەزراوەكانی پەیوەندیدار بە دیموكراتی و گەشەپێدانی كاری پەرلەمانی.
هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی دۆسیەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق و سود وەرگرتن لە شارەزایی كۆمپانیا بەریتانیەكان كرا لەوبوارەدا.
بەرێز بیركۆ پێشوازی لە سەردانەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد بۆ بەریتانیا و پیرۆزبایی سەركەوتنە گەورەكانی بەسەر تیرۆریستانی داعشدا لێكرد و پشتیوانی كردنی عێراقی بە تەواوی توانیانەوە و لەسەرجەم بوارەكان دوپاتكردەوە.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش بەرێز جۆن بیركۆی بانگهێشتكرد سەردانی عێراق بكات.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
28 كانتونی دووەمی 2019