سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە ڕەوەندی عێراقی لە لەندەن دەكەوێت
لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ بەریتانیا، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هاوڕێ لەگەڵ وەفدێكی پەرلەمان چاوی كەوت بە ژمارەیەك ڕەوەندی عێراقی لە لەندەن.
لە میانی دیدارەكە بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی لەخۆگرتنی توانا و عەقَلی عێراقی كە لەدەرەوەی وڵاتن؛ بۆ سود لێوەرگرتنیان لە ناوخۆی وڵات لەسەرجەم بوارەكان، روشناییشی خستەسەر گرنگی دابینكردنی ژیانێكی شایستە و ئازاد بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی عێراق، و گرنگی دابینكردنی دادپەروەری كۆمەڵایەتی و هەموان یەكسان بن لە ماف و ئەركدا؛ بۆ زامنكردنی گەڕانەوەی رۆڵەكانی بۆ باوەشی نیشتمان دوای چەندین ساڵ لە كۆچكردنیان، هیوای خۆشی نیشاندا عێراقییەكان خزمەت و بەرهەمداربن لە ناو وڵاتەكەیان.
وتیشی عێراق ڕووی لە كرانەوە كردووە بە ڕووی وڵاتانی عەرەبی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و رێزگرتن لەسەروەری یەكتری؛ لەپێناو ڕووكردنە ئاوەدانكردنەوە و سەقامگیری دوای سەركەوتن بەسەر داعش لەسایەی خوێنی عێراقییەكان و گیانفیداییان.
ئاماژەی بەوەش كرد شەڕی عێراقییەكان لەگەڵ داعش و گیانفیداییان دژی رێكخراوە تیرۆریستی و توندڕەوەكان بوەهۆی یەكگرتووی هەموان و دەستخستنە نێو دەستی یەكتر و وەلانانی دەنگی تایفی، قۆناغەكەش وای پێویست دەكرد یەكگرتووبین؛ لەبەر ئەوەی لە یەك بەلەمداین پێكهاتەیەك یان تایفەیەك رزگاری نابێت بە بێ ئەوانی تر.
هەر لەمیانی دیدارەكە ئاڵوگۆری بیرۆرا كرا سەبارەت بە قۆناغی داهتوو لەگەڵ گرنگترین بەربەستەكان، و رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران بەو پێیەی نوێنەری گەلە لەچاودێری كردن و یاسادانان لەگەڵ ئەركەكانی بۆ پشتیوانی لە حكومەت؛ تا ئەركی جێبەجێ بكات؛ لەپێناو جێبەجێ كردنی بەرنامەی حكومەت.
ئامادەبوانیش چەندین پرسیاریان ئاراستەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد و گفتوگۆیان لەبارەوە كرا سەبارەت بە كەرتەكانی تەندروستی و پەروەردە و خوێندن و دۆسیەی ئاو و ئەهوارەكان و ئاوەدانكردنەوە و پەیوەندی ناوەند و هەرێم و دۆسیەی كابینە ویزاریەكە و خزمەتگوزاری و لەناوبردنی بێ كاری، هەروەها ڕەوەندی عێراقی باسیشیان لە هەندێ پرس كرد كە پێویستیان بە دەركردنی یاسا هەیە لەو بوارانەی تایبەتن بە كاروباری خێزان و ژنان و منداڵ، لەوبارەیەوە بەرێزیان تەئكیدی كردەوە ئەنجومەنی نوێنەران لەم خولەیدا گرنگی بە جۆری یاساكان و كاریگەریان لەسەر هاوڵاتیان دەدات.
لە كۆتاییشدا بەرێزیان وتی:” لەگەڵ دەسەڵاتەكانی جێبەجێكردن و دادوەری كاردەكەین تا سەركەوتووبین لە پێشكەشكردنی كاری باشتر بۆ نیشتمان و هاوڵاتیان هیچ رێگەیەكی تریشمان نییە بۆ سەركەوتن”.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
30 كانونی دووەمی 2019