سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی كەوت بە وەزیری كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە لە لەندەن، چاوی كەوت بە بەرێز ئەلیستەر بیرت وەزیری كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و رێگەكانی پتەوكردنی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات كرا لە بوارەكانی ئەمنی و ئابوری.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە عێراق پەرۆشە بۆ كرانەوە و هاریكاری لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و رێزگرتن لەسەروەری یەكتر و دەستوەرنەدان، تا عێراق ببێتە خاڵی بەیەكگەیشتن و نەكرێتە گۆڕەبانی یەكلاییكردنەوەی ناكۆكیەكان، ئاماژەی بەوەش كرد عێراقێكی بەهێزی سەقامگیر كاریگەری لەسەر سەقامگیری ناوچەكە دەبێت.
وتیشی پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوكاری عێراق بكات دوای ئەوەی جەنگێكی توندی دژی رێكخراوە توندڕەوەكان لە بری جیهان ئەنجامدا و بوە هۆی داروخانی ژێرخانی ئابوری، داواشی لە كۆمپانیا بەریتانیەكان كرد تا سود لە شارەزاییان وەربگیرێت؛ بەشداری ئاوەدانكردنەوەی عێراق بكەن و پشتیوان بن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شارەكانیان و سەقامگیریان.
لای خۆیەوە بەرێز بیرت تەئكیدی كردەوە لەسەر پەرۆشی وڵاتەكەی بۆ بەردەوامیدان بە پشتیوانی ئەزمونی دیموكراتی لە عێراق و هاوكاری كردنی لە روبەروبونەوەی بەربەستە ئابوری و ئەمنیەكان.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
30 كانونی دووەمی 2019