سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە پارێزگاری دیالە دەكات
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز موسەنا تەمیمی پارێزگاری دیالە.
لەمیانی دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری و رێگەكانی بەردەوامیدان بە سەقامگیری لەرێی پتەوكردنی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و كۆمەڵگەیی لە نێوان پێكهاتەكانی دیالەدا تەئكیدیش كرایەوە لەسەر گرنگی پشتیوانی لە دامەزراوەی ئەمنی لە پارێزگاكەدا.
تاوتوێی هەماهەنگی هەوڵەكانیش لە بواری خزمەتگوزاری كرا لە نێوان حكومەتی خۆجێیی و وەزارەتەكانی حكومەتی فیدڕاڵی لەلایەك و لەگەڵ سندوقی ئاوەدانكردنەوە لەلایەكی تر، هەروەها باسیش لە پێدانی دەسەڵاتی زیاتر بە هەرێم و پارێزگاكان كرا؛ لەپێناو ئاسانكاری بۆ دەرفەتی وەبەرهێنان، و چالاككردنی كەرتی تایبەت كە بەشداردەبێت لە باشكردنی خزمەتگوزاری و دابینكردنی هەلی كار؛ بۆ خستنەسەر كاری لاوان و كۆتاییهێنان بە بێكاری.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
21 شوباتی 2019