حەلبوسی سەردانی پارێزگای ئەنبار دەكات بۆبە ئاگابوون لە بارودۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، هاورێ لەگەڵ شاندێكی پەرلەمان سەردانی پارێزگای ئەنباری كرد بۆ بەئاگابوون لە بارودۆخی ئەمنی وخزمەتگوزاری.
لە میانی سەردانەكەدا چاوی كەوت بە عەلی فەرحان پارێزگار، و فەریق هادی رزیج فەرماندەی پۆلیس، بۆ تاوتوێی پتەوكردنی توانای پۆلیسی ناوخۆیی و هاتووچۆ؛ لەپێناو پتەوكردنی سەپاندنی ئەمن و جێبەجێكردنی یاسا لەسەرتاسەری پارێزگاكە.
بەرێزیان ئامادەش بوو لە بەشێكی ئەو نمایشەی كە فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار لەبەردەم تەلاری پارێزگا رێكیخستبوو، كە تیایدا 60 ئۆتۆمبێلی نوێ رادەستی كادرە ئەمنیەكان كرا لەسەر بودجەی ئەو پارێزگایە.
بەرێزیان تەئكیدیشی كردەوە كە قۆناغی داهاتوو پشتیوانی دۆسیەی ئابوری و پتەوكردنی بەخۆوە دەبینێت هاوشان لەگەڵ دۆسیەی ئەمنی لەرێی لەخۆگرتنی ئەو كۆمپانیایانەی دەیانەوێت وەبەرهێنان لە پارێزگای ئەنبار بكەن، كە دەرفەتی كار بۆ لاوان دەرەخسنێن لەگەڵ جوڵەی ئابوری.
=========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 شوباتی 2019