سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە هەردوو وەزیری نیشتەجێكردن و گواستنەوە دەكەوێت و تەئكید لەسەر دروستكردنی فرۆكەخانەیەكی مەدەنی لەو پارێزگایە دەكاتەوە

لە میانی سەردانە مەیدانییەكەی بۆ ئەنبار
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە هەردوو وەزیری نیشتەجێكردن و گواستنەوە دەكەوێت و تەئكید لەسەر دروستكردنی فرۆكەخانەیەكی مەدەنی لەو پارێزگایە دەكاتەوە

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، لە ئەنبار چاوی كەوت بە بەرێز پەنگین رێكانی وەزیری نیشتەجێكردن و بەرێز عەبدوڵا لعێبی وەزیری گواستنەوە.
لەمیانی دیدارەكەدا تاوتوێی دۆسیەی نیشتەجێكردن و گواستنەوەیان لە پارێزگاكە كرد، گفتوگۆش كرا سەبارەت بە دروستكردنی فرۆكەخانەیەكی مەدەنی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی؛ بۆ كەمكردنەوەی نارەحەتی لەسەر رۆڵەكانی ئەنبار، بەرێزیان تەئكیدی كردەوە دروستكردنی فرۆكەخانەیەك بوەتە پێداویسایەكی هەنوكەیی بۆ پارێزگاكە بە روبەرە گەورەكەی و چواردەورە فراوانەكەی.
هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە دروستكردنی تەرمیناڵێكی گواستنەوەی نوێ كە پێداویستی رۆڵەكانی ئەنبارە، لەوبارەیەوە ڕەزامەندی وەزیری گواستنەوەی بەدەستهێنرا بۆ دروستكردنی تەرمیناڵێكی پێشكەوتوو كە لە ئاستی پێشكەوتنەكانی پارێزگاكەدابێت.
========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
25 شوباتی 2019