سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ لاوان لەرێی تۆڕی پەیوەندی كۆمەڵایەتییەوە تەحەدی بكەن: تەحەدیەكەم قبوڵكرد
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە ئەنبار پێشوازی كرد لە شاندێكی لاوانی موسڵ كە پێكهاتە جۆراوجۆرەكان لە خۆدەگرێت، پێشتر لەرێی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هەڵمەتی #من _ئەچێنم وە تەحەدای بەرێزیان كرد بەشداری هەڵمەتەكەیان بكات.
لەمیانی دیدارەكە باس لەو هەڵمەتە كرا كە ئەو لاوانە ڕایانگەیاندووە، و رونیانكردەوە مەبەست لێی بڵاوكردنەوەی هۆشیاریە لای هاوڵاتیان؛ بۆ ئەوەی هانیان بدەن بە چاندنی نەمامێكی سەوز؛ لەپێناو بەدەستهێنانی ڕواڵەتیكی جوان كە وێنەی وێرانكاری ئێستا بگۆڕێت بە تایبەت لە ناوچەكانی پارێزگای نەینەوا.
باسیش لە رۆڵی لاوان كرا لە قۆناغی داهاتوودا؛ تەئكیدیشی كردەوە لە پشتیوانی كردنی لەو توێژە؛ بەو پێیەی بنەمای سەرەكین كە پشتی پێدەبەسترێت لە بنیاتنانی دەوڵەت.
لە كۆتایی دیدارەكەش بەرێزیان سەرلنەوێ پشتیوانی بۆ هەڵمەلەتەكە دوپاتكردەوە بە وتنی: تەحەدیەكەم قبوڵ كرد.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
27 شوباتی 2019