لەمیانی سەردانە مەیدانیەكەی بۆ پارێزگاكە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی دادگای تێهەڵچونەوەی ئەنبار دەكات
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، سەردانی دادگای تێهەڵچونەوەی فیدڕاڵی ئەنباری كرد، و چاوی كەوت بە دادوەر حافز جەمیل ساڵح سەرۆكی دادگا و داواكاری گشتی و جێگرانی سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوە.
لەمیانی دیدارەكەدا تاوتوێی ژمارەیەك پرستی تایبەت بە مافی هاوڵاتیان لەو پارێزگایە كرا، جەختیشی كردەوە لەسەر بنەمای بێ لایەنی دادگا و بەدورگرتنی لە بواری حزبایەتی.
بەرێزیان تەئكیدیشی كردەوە لەسەر گرنگی پشتیوانی لە كاری دادگاكان لە شارە رزگاركراوەكان، و كردنەوەی سەرجەم دادگاكان لە قەزاكان؛ بۆ پتەوكردنی یاسا و ئاسانكاری بۆ مامەڵەكانی هاوڵاتیان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
27 شوباتی 2019