سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئیدانەی تەقینەوەكەی موسڵ دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئیدانەی دەستدرێژییە تیرۆریستیەكەی كۆمەڵگەی رۆشنبیری شاری موسڵی كرد لە رێی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو كە شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی بێ تاوانی لێكەوتەوە.
بەرێزیان ڕایگەیاند، لە كاتێكدا ئیدانەی ئەو تاوانە لە موسڵ دەكەین كە شەهیدبوونی ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی بێ تاوانی لێكەوتەوە دوبارە داوا دەكەین ژمارەی هێزە ئەمنیەكان لە ناوچە ڕزگاركراوەكان بە تایبەت هێزەكانی پۆلیسی ناوخۆ زیادبكرێن، و راهێنان بە رۆڵەكانی ئەو ناوچانە بكرێت بۆ بەشداریكردن لە پاراستنی ئەمن و ئاسایش، لەگەڵ پتەوكردنی هەوڵی هەواڵگری بۆ لەناوبردنی شانە نستوەكان كە هەوڵی تێكدانی ئەمن و ئاسایش دەدەن.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
1 ئازاری 2019