سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆكی ئەنجومەنی گەلی سوریا دەكەوێت

لە پەراوێزی كۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانەكانی عەرەبی ..
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆكی ئەنجومەنی گەلی سوریا دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، چاوی كەوت بە حەمودە سەباغ سەرۆكی ئەنجومەنی گەلی سوریا.
ئەوەش لە پەراوێزی كارەكانی كۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانەكان.
لە میانی دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات كرا، لەگەڵ هەوڵەكان بۆ كاراكردنەوەی لیژنەكانی هاورێیەتی پەرلەمانی هاوبەش، تەئكیدش كرایەوە لەسەر كاراكردنی دیبلۆماتی پەرلەمانی.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
2 ئازاری 2019