سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە پادشای ئوردن دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، بە یاوەری شاندێكی پەرلەمان چاوی كەوت بە شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن، ئەوەش لە پەراوێزی كۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانەكانی عەرەبی.
لە میانی دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە دوا پێشهاتەكانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و ئەو دۆسێیانە كرا كە جێی بایەخی هاوبەشن.
بەرێزیان ڕایگەیاند عێراق كە لەبری براكانی و جیهان لە دژی تیرۆر جەنگا، پێویستە هەوڵەكانیان یەكبخەن بۆ پشتیوانی كردنی كەدەبێتە هۆی سەقامگیری ناوچەكە، پەرۆشی ئوردنیشی بەرز نرخاند بۆ گەشەپێدانی پەیوەندی برایانە و مێژویی لەگەڵ عێراقدا.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدیشی كردەوە لەسەر فراوانكردنی دەروازەی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەكان لەپێش هەموویانەوە بواری ئاسایش و ئاوەدانكردنەوە بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندیەكانی هەردوو گەلی برا دەكەن.
لای خۆیەوە پادشی ئوردن هەڵوێستی پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق دوپاتكردەوە، ئامادەییشی پیشاندا بەشێوەیەكی فراوان بەشداربن لە بەدیهێنانی ئەمن و ئاسایشدا.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
3 ئازاری 2019