سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە هەردوو هاوتا ئوردنی و میسریەكەی دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، چاوی كەوت بە هەر دوو هاوتا ئوردنی و میسریەكەی هەر یەك لە بەرێز عاتف تەروانە و بەرێز عەلی عەبدولعال.
لەمیانی دیدارە سێ قۆڵیكە كە لە پەراوێزی كۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانەكانی عەرەبی بەرێوەچوو، گفتوگۆ سەبارەت بە دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی ناوچەكە كرا.
تەئكیدیش كرایەوە لەسەر یەكخستنی هەڵوێست و بۆچونیان لە ناوەندە نێودەوڵەتیەكان سەبارەت بەو پرسە عەرەبیانەی جێی بایەخی هاوبەشن، هەوەها هەماهەنگی لە بواری روبەروبونەوەی تیرۆر و دانانی ئاستێك بۆ بیری توندڕەوی.
گفتوگۆش كرا سەبارەت بە پتەوكردنی هاریكاری هاوبەش لە بواری ئابوریدا.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
4 ئازاری 2019