سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە دینیس ناتالی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و شاندی یاوەری.
لە دیدارەكەدا دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنیەكانی وڵات خرایەڕوو و تاوتوێی گەشەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان بەغداد و واشنتۆنیش كرا، لەگەڵ هەماهەنگی لەبواری ریشەكێش كردنی تیرۆر.
هەر لە ماینی دیدارەكە بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی پشتیوانی لە عێراق بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لەرێی هاوكاریكردنی لە بواری ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان و گەڕانەوەی ئاوارەكان بەو جۆرەی بوژانەوە و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەكە بەگشتی بەدیدەهێنێت.
لای خۆیەوە ناتالی تەئكیدی كردەوە لەسەر پابەندبوونی وڵاتەكەی لە پشتیوانی كردن لە عێراق بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
5 ئازاری 2019