سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە كەسوكاری “قەمەر”ی تەمەن سێ ساڵان دەكات كە كوژرا

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە كەسوكاری “قەمەر”ی تەمەن سێ ساڵان كە كوژرا، لە تەندروستی و پێداویستی خێزانەكەی پرسی، ئاماژەی بەوەش كرد خۆی چاودێری ئەو پرسە دەكات تا ئەو كاتەی تاوانبار بە سزای خۆی دەگات، تەئكیدیشی كردەوە یاسا سزای تاوانباران دەدات.
پێشتر دەزگاكانی ڕاگەیاندن هەواڵی تاوانێكی ترسناكیان بڵاوكردەوە سەبارەت دەستدرێژی بۆ سەر منداڵێك كە ناوی “قەمەر”ە و دانیشتوی موسڵە و تەمەنی 3 ساڵە لەلایەن كەسێكەوە كە تەمەنی 39 ساڵە.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
5 ئازاری 2019