سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز جۆن ویلیكس باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی پتەوكردنی هاریكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتكرا و تەئكید كرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی هاریكاری نێوان عێراق و بەریتانیا لە بواری ئاسایش و وزەدا.
بەرێزیان داواشی لە بەریتانیا كرد پشتیوانی لە هەوڵەكانی عێراق بكات لە قۆناغی دوبارە ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان لە شارە رزگاركراوەكان و ئەو شارانە بكات كە بەدەست كەمی خزمەتگوزاری دەناڵێنن، لەگەڵ دەستەبەركردنی پێداویستیەكانی بەرنامەی حكومەت، بەوجۆرەی كاریگەری لەسەر پتەوكردنی ئەمن و ئاسایش دەبێت.
لای خۆیەوە ویلیكس تەئكیدی كردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق لەسەرجەم بوارەكان بەوجۆرەی ئەمن و ئاسایشی ناوخۆیی و ئیقلیمی بەدیدەهێنێت.
========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
5 ئازاری 2019