سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەی ئێران دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، بە یاوەری شاندێكی پەرلەمان چاوی كەوت بە بەرێز عەلی شەمخانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران.
لە میانی دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسیەكانی ناوچەكە كرا لەگەڵ هەماهەنگی و هەوڵەكان بۆ ریشەكێش كردنی تیرۆر و دانانی ئاستێك بۆ بیری توندڕەوی.
هەر لەمیانی دیدارەكە بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر ئەوەی كە ئەو سەركەوتنەی بە خوێنی عێراقییەكان و پشتیوانی وڵاتانی دۆست بەدیهات، پێویستە پارێزگاری لێبكرێت ئەوەش لەرێی بەدیهێنانی سەقامگیری لەرێی هاوكاریكردنیان لە بوارەكانی ئاسایش و ئاوەدانكردنەوەدا.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەش كرد عێراق رەتیكردوەتەوە خاكەكەی ببێتە سەكۆیەك بۆ دەستدرێژی كردنەسەر وڵاتانی دراوسێ.
لای خۆیەوە شەمخانی تەئكیدی كردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق لە بوارەكانی ئاسایش و ریشەكێش كردنی تیرۆر و فراوانكردنی هاریكاریەكان لە بواری ئابوری، ئاماژەی بەوەش كرد سەردانەكانی هەردوولا كاریگەری دەبێت لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندی دۆستانە و هاریكاریەكانی نێوان هەردوو وڵات.
وتیشی، ئێمە ئەمرۆ عێراقێكی باشتر دەبینین لە پێشوو كە یەكگرتوە و بەدورە لە ناكۆكی تایفی و نەتەوەیی كە شەقامی عێراقی گرتبۆوە.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
6 ئازاری 2019