سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، بە یاوەری شاندێكی پەرلەمان چاوەی كەوت بە بەرێز حەسەن رۆحانی سەرۆرك كۆماری ئیسلامی ئێران.
لەمیانی دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و فروانكردنی ئاسۆی هاریكاری لەبوارەكانی ئەمنی و ئابوری و تاوتوێی دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسیەكانی ناوچەكە كرا.
لەمیانی دیدارەكە بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لە خواستەكانی عێراق بۆ پشتیوانی لە حكومەتەكەی و دابینكردنی پێداویستی بەرنامەی حكومەت لەرێی بەشداریكردن لە ئاوەدانكردنەوەی عێراق كە زیان بە ژێرخانی كەوەتەوە بەهۆی ئەو شەڕەی لەبری هەموان لە دژی تیرۆر و بیری توندڕەوی كردی.
وتیشی عێراق هەوڵ دەدات ببێتە خاڵی بەیەكگەیشتن نەك ببێتە گۆڕەپانی یەكلایی كردنەوەی ناكۆكیەكان و تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی هاریكاری نێوان عێراق و ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئیقلیمی بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەكە.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رونیشی كردەوە بونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بە ڕەزامەندی دەوڵەتی عێراق بوە بۆ پشتیوانی كردنی لە لەناوبردنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و بونیشی هیچ مەترسیی و هەڕەشەیەك بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ دروستناكات و رێگە نادەن خاكی عێراق بۆ زیانگەیاندن بە دراوسێكانی بەكاربهێنرێت.
بەرێزیان هەڵوێستی ئێرانیشی بەرز نرخاند لە هاوكاریكردنی عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆر و پاڵپشتی بۆ یەكگرتویی و رۆشناییشی خستە سەر گرنگی بەردەوامبونی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات و فراوان كردنی دەروازەی هاریكاریەكان لەسەرجەم بوارەكان بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندیەكانی هەردوو گەل دەكات.
لای خۆیەوە رۆحانی تەئكیدی كردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق لەسەرجەم بوارەكان بەوجۆرەی ئەمن و ئاسایش بەدیدەهێنێت.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
6 ئازاری 2019