سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆش شەهیدبوونی ژمارەیەك جەنگاوەری حەشدی شەعبی دەكات
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، سەرەخۆشی شەهیدبوونی ژمارەیەك لە جەنگاوەری حەشدی شەعبی ڕاگەیاند لە كردەوەیەكی تیرۆریستیدا لە مەخمور لەسەر دەستی رێكخراوی داعش.
بەرێزیان ڕایگەیاند: سەرەخۆشی لەكەسوكاری شەهیدانی حەشدی شەعبی دەكەین لە خوای گەورە داواكارین سەبوریان بدات، شەهیدانیش بەر رەحمەتی خۆی خات و بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادیان بكات دوای زوو چاكبونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دواشی لە هێزە ئەمنیەكان كرد بەپەلە ئەو خەلەلە دەستنیشان بكات و چارەسەری پێشێلكاریەكان بكات هەوڵی هەوڵگریش پتەوبكات بە تایبەت لە ناوچە ڕزگاركراوەكان بۆ كۆتاییهێنان بەو حەشارگایانەی رێكخراوی داعش بەركاریان دەهێنێت.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
7 ئازاری 201