سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوەی بە وەفدێكی دامەزراوەی هاوبەشە نێودەوڵەتیەكان دەكەوێت و تاوتوێی میكانیزمی گەشەپێدانی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، چاوی كەوت بە وەفدێكی دامەزراوەی هاوبەشە نێودەوڵەتیەكان بە سەرۆكایەتی بەرێز كریگ باوەر.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی پتەوكردنی هاریكاری هاوبەشی نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و هاوبەشە نێودەوڵەتیەكان كرا لە گەشەپێدانی ئەدای دامەزراوەی یاسادانان.
هەر لە دیدارەكەدا میكانیزمی هاوكاری دامەزراوەكە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران خرایەڕوو لەچەند بوارێكدا، گرنگترینیان گەشەپێدانی ئەدای پەرلەمانتاران لەبواری دەركردنی یاسا و چاودێری كردنی دامەزراوەكانی جێبەجێكردن.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەر هەوڵێكی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان بۆ پێشخستن و گەشەپێدانی دامەزراوەی یاسادانان لە وڵات، ئاماژەی بەوەش كرد پەرلەمان هەموو هەوڵێك دەدات لە ماوەی داهاتوودا بۆ چڕكردنەوەی هەوڵەكانی بەهێزكردنی كاری حكومەتی فیدڕاڵی بەوجۆرەی زامنی بەدیهێنانی ئەدائێكی چاوەروانكراو بۆ دامەزراوەی جێبەجێكردن دەكات.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
7 ئازاری 2019