بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنان سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە ژمارەیەك لە ئەندامانی كوتلەی كۆمەڵەی ژنانی پەرلەمان دە كەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، چاوی كەوت بە ژمارەیەك لە ئەندامانی كوتلەی كۆمەڵەی ژنان لە ئەنجومەنی نوێنەران.
لە میانی دیدارەكە بارودۆخی ژنان لە وڵات خرایەڕوو، گفتوگۆش كرا سەبارەت بە سەرەكیترین یاساكانی تایبەت بە ژنان و خێزان و منداڵ، لە نێوانیاندا یاسای چاودێری كۆمەڵایەتی، و یاسای خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان، و یاسای توندوتیژی خێزانی.
هەر لە دیدارەكە تاوتوێی بەشداریكردنی ژنان لە ئیدارەدانی لیژنەكانی پەرلەمان كرا، لەگەڵ پێدانی چەند پۆستێكی تایبەت و دەستە سەربەخۆكان بەو ژنانەی دەتوانن ئیدارەی ئەو جۆرە دامەزراوانە بكەن.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر پەرۆشی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەستەبەركردنی هەموو جۆرە كەشێكی یاسایی؛ بۆ ئەوەی ژنە پەرلەمانتارەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران كارەكانیان جێبەجێ بكەن بەو جۆرە ئەدای دەسەڵاتی یاسادانان بەهێزدەكات.
========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
9 ئازاری 2019