سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندێكی كەسایەتیەكانی ناوچەی عامریە دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، پێشوازی كرد لە شاندێكی كەسایەتیەكانی ناوچەی عامریە لە بەغداد.
لەمیانی دیدارەكەدا تاوتوێی پێداویستیەكانی ناوچەكە كرا ئەوەی پەیوەندی بە ژێرخانی فەرمانگەكان و شارەوانی و ئەوانی ترەوە هەیەوە، لەگەڵ خستنەڕووی بارودۆخی كۆمەڵایەتی و ئاسایشی ناوچەكە.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر بەدواداچوون و پشتیوانی كردنی لە گرنگترین پێداویستیەكانیان بەو جۆرەی بگونجێت لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی دانیشتوانی ناوچەكە.
=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
9 ئازاری 2019