جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێی به‌هێزكردنی هاریكاری هاوبه‌ش بۆ په‌ره‌پێدانی كاری په‌رله‌مانی له گه‌ڵ په‌یمانگای عیراقی‌دا ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11/3/2019 له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له به‌غدا، پێشوازیكرد له به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای عیراقی باڵیۆز (ره‌ند ئه‌لره‌حیم) به یاوه‌ری ئه‌ندامی په‌یمانگا چالاكوان زیفاف جه‌راحی.
له دیداره‌كه‌دا حه‌داد ئاماژه‌ی به ڕۆڵی دیاری ئافره‌ت كرد له بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و سیاسی و داوایكرد پاڵپشتی ته‌واوی ئافره‌ت بكرێت و به‌شداری پێكردنی له دروستكردنی بڕیاری سیاسی‌دا و داوایكرد هه‌ماهه‌نگی له نێوان ده‌زگای یاسادانان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا به‌رده‌وام بێت به تایبه‌تی له بواری به‌ستنی كۆنگره‌و سمینار‌و چالاكیه‌كاندا.
له لایه‌ن خۆیه‌وه ره‌ند ئه‌لره‌حیم دڵخۆشی خۆی پێشاندا بۆ ڕه‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ تاوتوێكردنی دۆسیه‌كانی تایبه‌ت به ئافره‌ت و ئاماده‌یی په‌یمانگای عیراقی پێشاندا بۆ په‌یوه‌ندیكردن به په‌رله‌مانتارو لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی تواناكانی ژنان له بواری كاری په‌رله‌مانیدا و به‌هێزكردنی تواناكانیان له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان له كاری یاساداناندا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
11 ئازار 2019