ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆتایی به‌ تاوتوێكردنی‌ پڕۆژه‌ یاسای به‌ڕێوه‌بردنی‌ دارایی دێنێت

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 12/3/2019 له‌ سێیه‌‌مین دانیشتنی‌ وه‌رزی‌ دووه‌می‌ خولی‌ چواره‌می‌ یاسادانانی‌ خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی كۆتایی‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ یاسای به‌ڕێوه‌بردنی‌ دارایی هێنا.
له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ د. به‌شیر حه‌داد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڕێزه‌كان پێشنیاره‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ نوسراو پێشكه‌شی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی بكه‌ن و رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ لیژنه‌ وێنه‌یه‌كی‌ له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ ناردوه‌ بۆ هه‌ردو وه‌زاره‌تی‌ پلاندانان و دارایی بۆ خستنه‌ڕوی‌ تێبینه‌كانیان سه‌باره‌ت یاساكه‌.
دواتر ئه‌نجومه‌ن تاوتوێكردنی‌ هه‌ردوو پڕۆژه‌ یاسای‌ هه‌مواركردنی‌ یه‌كه‌م بۆ یاسای سندوقی‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ پاره‌كانی‌ عیراق ژماره‌ (9)ی‌ ساڵی‌ 2012 و یاسای هه‌مواركردنی‌ یاسای كۆمپانیاكان ژماره‌ (21) بۆ دانیشتنه‌كانی‌ داهاتوو دواخست.
له‌ كۆتاییدا دانیشتنه‌كه‌ بۆ ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ی‌ 14/3/2019 هه‌ڵگیرا.

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
12/3/2019