سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران خەڵاتی ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆمەڵەی كورتەباڵاكان دەكات

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە ئەندامانی كۆمەڵەی كورتەباڵاكان.
لە میانی دیدارەكە بەرێزیان گوێبیستی بارودۆخ و چالاكی و پێداویستیەكانیان بوو، راسپارەدەشی دەركرد بەشێوەیەكی بەپەلە پێداویستیەكانیان دابینبكرێت.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران قەڵغانی ئەنجومەنی بەخشیە هەر یەك لە پاڵەوانان جەراح نەسار و ئەحمەد غەنی، لەبەرامبەر بەدەستهێنانی مەدالیای ئاڵتون لە پاڵەوانێتی گەورە كە لە ئیمارات بەرێوەچوو لەو رێگەیەشەوە گەیشتن بە ئۆلۆمپیاتی ژاپۆن بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
12 ئازاری 2019