سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، هاورێ لەگەڵ شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد لە شێخ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەری.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی پتەوكردن و گەشەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ كرا لە بوارە جۆراوجۆرەكان، بە تایبەت لە بوارەكانی سیاسی و ئابوری.
گفتوگۆش كرا سەبارەت بە هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە پێویستیان بە دەركردنی یاسا هەیە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە؛ بۆ پشتیوانی بەپەلەی ئابوری نێوان هەردوو وڵات، بە دیاریكرداوی لە پارێزگاكانی عێراق كە لەسەر سنوری ئێرانن بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەل دەكات.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر ئامادەیی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەركردنی ئەو یاسایانەی هاوكاری حكومەتی فیدڕاڵی دەبێت لە كرانەوە بەڕووی سەرجەم وڵاتانی دراوسێ و دۆستی عێراق، لە نێویشیاندا كۆماری ئیسلامی ئێران.
لای خۆیەوە وەفدی میوان تەئكیدی كردەوە لەسەرئەوەی چاوەڕوانی پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی هەردوولا دەكەن، لەگەڵ فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریەكان لەبوارە جیاجیاكان.
=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
11 ئازاری 2019