شاندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌ردانی باره‌گای په‌رله‌مانی مه‌غریبی ده‌كات
به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12/3/2019 شاندی عیراق سه‌ردانی باره‌گای په‌رله‌مانی مه‌غریبی كرد و چاوی به ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كه‌وت.
له لایه‌ن خۆیه‌وه په‌رله‌مانی مه‌غریبی خۆشحاڵی خۆی پێشاندا له به‌شداریكردنی عیراق له چالاكی و كۆبونه‌وه‌كانی یه‌كێتی ئه‌نجومه‌نه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كه ئێستا له شاری ریباتی پایته‌ختی شانشینی مه‌غریبی كاره‌كانی به‌ڕێوه ده‌چێت.
شایه‌نی باسه دوێنئ دووشه‌ممه 11 مانگی ئازار 2019 له كۆبونه‌وه‌كاندا تاوتوێی ژماره‌یه‌ك ڕاپۆرت كرا‌و به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی خولی سێزده‌می كۆنگره‌ی یه‌كێتی كرا.
هه‌روه‌ها شاندی عیراقی نوسینگه‌و به‌شه‌كانی په‌رله‌مانی مه‌غریبی به‌سه‌ركرده‌وه بۆ ئاگاداربون له میكانیزمی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
12/3/2019