كه‌عبی سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق له ریبات ده‌كات و میكانیزمی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی له په‌رله‌مانی مه‌غریبی به‌سه‌رده‌كاته‌وه
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌رۆكی شاندی په‌رله‌مانی عیراق به‌شدار له كۆبونه‌وه‌كانی یه‌كێتی ئه‌نجومه‌نه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/3/2019 سه‌ردانی نێرده‌ی دبلوماسی عیراقی له شاری ریباتی پایته‌ختی شانشینی مه‌غریب و باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی مه‌غریبی كرد.
كه‌عبی چاویكه‌وت به كاربه‌ڕێكه‌ر به‌ڕێز ئوسامه مه‌هدی غانم و فه‌رمانبه‌رانی باڵیۆزخانه‌و ستایشی ماندوبون و ڕۆڵی ئه‌وانی له سه‌رخستنی به‌شداریكردنی شانده‌كانی عیراقی كرد.
له لایه‌كی تر شاندی عیراقی به سه‌رۆكایه‌تی كه‌عبی سه‌ردانی باره‌گای په‌رله‌مانی مه‌غریبی كرد و میكانیزمی كاری په‌رله‌مانی و سیستمی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی به‌سه‌ركرده‌وه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
13/3/2019