ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی پێشنیاری یاسای ته‌رخانكردنی پارچه زه‌وی نیشته‌جێبون دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 14/3/2019 له چواره‌مین دانیشتنی وه‌رزی دووه‌می خولی چواره‌می یاسادانانی خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی كۆتایهێنا به خوێندنه‌وه‌ی دوو یاسا.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆك حه‌لبوسی داوای له فراكسیۆنه په‌رله‌مانیه‌كان كرد په‌له بكه‌ن له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان و ڕونیكرده‌وه كه نوسراوێك ئاراسته‌ی حكومه‌ت ده‌كرێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی ژماره‌ی كارمه‌ندانی ده‌زگاكانی ئاسایش ئه‌وانه‌ی كه گرێبه‌سته‌كانیان ته‌واوبوه بۆ زانینی بڕه پاره‌ی پێویست بۆ ئه‌وه‌ی له بودجه‌ی گشتی ساڵی داراییدا زیاد بكرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر دواخستنی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نوسینگه‌كانی پشكنه‌ره گشتیه‌كان و حه‌لبوسی جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر پاڵپشتیكردنی ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی گشتی له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و داوای له لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد یاسای تایبه‌ت به پرۆسه‌ی چاكسازی پێشكه‌ش بكه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پێشنیاری یاسای دادگای فیدرالی ژماره (30)ی ساڵی 2005 بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دواخست.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوایكرد میوانداری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی گشتی گۆمرك له دانیشتنی داهاتودا بكات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای سندوقی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌كانی عیراق ژماره (9)ی ساڵی 2012 دواخست.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك و تاوتوێكردنی پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی كۆمپانیاكان ژماره (21)ی ساڵی 1997.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای ته‌رخانكردنی پارچه‌ی زه‌وی نیشته‌جێبون بۆ خێزانه عیراقیه‌كان.
له كۆتاییدا د. به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له میانی سه‌رۆكایه‌تیكردنی بۆ به‌شێكی دانیشتنه‌كه داوای له لیژنه‌ی یاسایی كرد ڕای حكومه‌ت وه‌ربگرێت سه‌باره‌ت به پێشنیاری یاساكه.
دواتر دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی شه‌ممه 23/3/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
14/3/2019