سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی دەستەی باڵای حەج و عەمرە دەكات

بۆ بەئاگابوون لە باردۆخیان
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی دەستەی باڵای حەج و عەمرە دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، سەردانی بارەگای دەستەی باڵای حەج و عەمرەی كرد و چاوی كەوت بە شێخ خالید عەتیە سەرۆكی دەستە.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی پتەوكردنی دەروازەی هاوكاری هاوبەشیان كرد، لەگەڵ هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و دەستەی حەج؛ بۆ پێشكەش كردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ حاجیان و عەمرەكارە عێراقیەكان.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر هەوڵەكانی لەگەڵ لایەنی سعودی؛ بۆ زیادكردنی پشكی عێراق لە ژمارەی حاجیان و دابینكردنی تەواوی پێداویستیەكان، و دەستەبەركدنی پێداویستیەكانی حەوانەوە و ئاسایش لە كاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج و عەمرە.
لای خۆیەوە عەتیە تەئكیدی كردەوە لەسەر ئینسیابی پرۆسەی رەوانەكردنی حاجیان و عەمرەكاران، و كەمبونەوەی رێژەی سەرپێچی تۆماركراو لەسەر نێردە عێراقیەكان، چاودێریكردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانیشی بەرز نرخاند لەبەرێوەچوونی كارەكان لەناو دەستەكەیان بەوجۆرەی خزمەت بە هاوڵاتیانی عێراق دەكات.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
14 ئازاری 2019